تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 12:21 Asia/Tehran
  • سوپاسبێژیی عەسائیب ئەھلی حەقی عێراق لە ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەر لەنێو بردنی فەرماندەرێکی بەعسی

وتەبێژی عەسائیب ئەھلی حەقی عێراق ستایشی ئەنساروڵڵای یەمەنی کرد لە بەر لەنێو بردنی قفەرماندەرێکی ھەڵاتووی بەعسی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەحمود ڕوبەیعی» وتەبێژی  عەسائیب ئەھلی حەقی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە توییتێکدا ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن توانیویانە «مەھدی ئەلدەلیمی» تاوانکاری ھەڵاتووی بەعسی و بەڕێوەبەری ئاسایشتیی بەسرە لە سەردەمی ڕژێمی سەددامی دیکتاتۆری ڕوخاوی ئەم وڵاتە لەنێو بەرن.

ڕوبەیعی وتیشی: ئەلدەلیمی جیا لە کرداری خوێنمژانە لە عێراق دا، لە ماوەی ساڵانی ڕابردووش دا لە پاڵ ھاوپەیمانیی سەعودی دژی جەماوەری شۆڕشگێڕی یەمەنیش بەشەڕ زاتبوو.

«مەھدی دەلیمی» ژەنراڵی پارتی بەعسی سەددام کە لەم دواییەدا بە ھۆی خەباتکارانی ئەنساروڵڵای یەمەنەوە لە نێو برا ، لەو تاوانکارە سەرەکییانی دەیان کەس لە خەڵکی بەسرە بووە لە ساڵی ١٩٩٩ دا.

سەرپەیڤ