دژایەتی کردنی نوێنەرانی عەرەب و تورکمان لە گەڵ پاراستنی که‌رکوک له‌لایه‌ن لیوایه‌کی پێشمه‌رگه‌وه
نوێنه‌رانی هەردو پێکهاتەی عەرەب و تورکمان رایدەگەیەنن، دژی ئه‌وه‌ن که لیوایه‌کی پێشمه‌رگه بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق تا لە که‌رکوک جێگیربکرێت و به‌شێکی ئه‌منی ئه‌و شاره بگرێتەدەست، چونکە "کەرکوک پێکهاتەی نەتەوەیی جیاوازی تێدایە و دەبێت رێز لەو جیاوازییانە بگیرێت".
نوێنه‌رانی هەردو پێکهاتەی عەرەب و تورکمان لەپارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنوسیدا باسیان لەوەشکرد، "به هیچ شێوه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین، ئاسایشی که‌رکوک بخرێته نێو ڕێککه‌وتنه سیاسیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هەروەها گواستنه‌وه‌ی لیوایه‌کی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه به تایبه‌ت گرتنه‌ده‌ستی ئاسایشی ناوچه جێناکۆکه‌کان".
ئەوەشیان خستوەتەڕو، "ئەم بڕیارەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیارێکی نەرێنییە، بۆیە داوا دەکەن ڕێز له جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی ناو که‌رکوک بگرن و پێویست دەکات تەنها هێزەکانی حکومەتی فیدڕاڵ لەناوچە کێشەلەسەرەکان بونیان هەبێت، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین ".
بەگوێرەی بڕیارێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە 20ی ئەم مانگە دەرچوە و واژۆی مستەفا کازمی لەسەرە هاتوە، بەگوێرەی مادەی 78 لە دەستوری عێراقی بڕیاردراوە بە گواستنەوەی راژە و میلاکاتی لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆیە وەزارەتی بەرگری رادەسپێرن بە گرتنەبەری سەرجەم رێکارەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەوانەش تەرخانکردنی بودجە و پلەی سەربازی بۆ ئەو پێکهاتە سەربازییە نوێیە.