تشرینی دووه‌م 07, 2021 09:08 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی : هه‌وڵی تیرۆرکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێشهاتێکی ترسناکه‌

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵی شکستخواردووی تیرۆرکردنی مسته‌فا کازمی ،سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی ئیدانه‌ کرد.

ێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان،ده‌رباره‌ی هه‌وڵی تیرۆرکردنی مسته‌فا کازمی،سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ،له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: هه‌وڵی شکستخواردووی تیرۆرکردنی مسته‌فا کازمی ،سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئیدانه‌ ده‌که‌م که‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه‌ ماڵه‌که‌ی له‌ به‌غدا کرایه‌ ئامانج، سوپاس بۆ خوا سه‌لامه‌ته‌.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان  ده‌شڵێت: ئه‌و کاره‌ تیرۆریستییه‌ پێشهاتێکی ترسناکه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌کات و نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامێکی باشی نابێت، داوا له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م دان به‌خۆیاندا بگرن و ره‌وشه‌که‌ هێور بکه‌نه‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ک کشه‌ممه‌ 7-11-2021 له‌رێگای دڕۆنه‌وه‌ هێرشکرایه‌ سه‌ر ماڵی مسته‌فا کازمی ،سه‌رۆک وه‌زیرنی عێراق.

دوای رووداوه‌که‌ش مسته‌فا کازمی ، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: من باشم سوپاس بۆ خوا له‌ناو گه‌له‌که‌مدام و له‌ پێناو عێراق داوای ئارامی و دان به‌خۆداگرتن له‌ هه‌مووان ده‌که‌م.

سەرپەیڤ