تشرینی دووه‌م 22, 2021 23:30 Asia/Tehran
  • پوچەڵکرانەوەی سەتی 18 ی دەنگی بنکەکانی دەنگدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق رایگەیاند سەتی 18 ی دەنگی بنکەکانی دەنگدان بە فەرمانی کۆمیساریای باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق پوچەڵ کراوە .

بە پێی راپۆرتی ئێران پرێس بە گێڕانەوە لە ئەلمەعلوومە ، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە لێدوانێک دا کۆمیساریای باڵای ھەڵبژاردنی بە بەڕێوەبەرایەتی خراپ و ھەنگاوی نایاسایی لە رەوتی ھەڵبژاردنەکانی وڵات و بەدیھێنانی دۆخی ئێستا تاوانبار کرد . 

ھادی عامری گوتی : بە پێی بڕیاری لیژنەی دادڤانیی سەر بە کۆمیسیاریای باڵای ھەڵبژاردنی عێراق ، دەنگی شەش ھەزار بنکەی دەنگدان کە کاتژمێر شەش درگاکانی خۆیان دانەخستبوو ، پوچەڵ کراوە . 

ھەروەھا دەنگی چوار ھەزار بنکەش بەھۆی دوپاتبوونی شوێن پەنجەکان پوچەڵ کراوە و بە گشتیی دە ھەزار بنکەی دەنگدان یانی سەتی 18 ی بنکەکان( لە کۆی 55 ھەزار بنکە)  جێ بڕوا نین . 

سەرپەیڤ