تشرینی دووه‌م 24, 2021 13:12 Asia/Tehran
  • وادەی ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی عێراق

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق بەرواری ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی لەم وڵاتەدا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی تەسنیم، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەو سندوقانەی زیقاڕ کە تانەیان لێ دراوە ڕۆژی سێ شەممە بە دەستی ژمێردرانەوە و ئەمڕۆ سندوقە تانە لێدراوەکانی بەغداو نەجەف و موسەننا و نەینەواش دەژمێردرێنەوەو ڕۆژی پێنج شەممە کۆتایی ڕەوتی ژماردنەوەی بە دەست بۆ یەکجاری ئەنجام دەگرێت.

لە بەیاننامەی کۆمیسیۆنەکە دا ھاتووە: ئەو سندوقانەی کە دەرەنجامەکانیان بەتاڵ بووەتەوە، سندوقگەلێکن کە دەبێ پەنجەمۆریان بۆ دووپات بێتەوەو یان ئەو ناوەندانەن کە دەرەنجامەکانیان بە شێوەی ئلێکترۆنی ڕانەگەیەندراون و یان دەرەنجامەکەی بە قازانجی کەسانێک کە سکاڵایان دەربڕیوە، گۆڕدراوە لەوانە کەرکوک، بابێل، نەینەوا و ھەولێرو بەسرە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەنجومەنی کۆمیسیۆن دوای ژماردنەوەی دەستی لە ڕۆژی پێنج شەممە، دەرەنجامەکەی ڕەوانەی لای کۆڕی دادەڤانی دەکات و دوای ئەوە کۆڕی دادەڤانی دە ڕۆژ دەرفەتی ھەیە کە بە شێوەی ھەرەقەتی بڕیار بدات و دوای یەک لا بوونەوەی دەرەنجامەکە لە لایەن کۆڕی دادەڤانی، دەرەنحامەکان ڕادەستی کۆمیسیۆن دەکرێت و کۆمیسیۆنیش دەرەنجامی یەکجاری ڕادەگەیەنێت.

سەرپەیڤ