ئایەتوڵڵا سیستانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی ڕەت کردەوە
کانونی یهکهم 08, 2021 19:01 Asia/Tehran
نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی ڕایگەیاند: داخوازیی ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق لەمەڕ دیدار لەگەڵ مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق قەبوڵ نەکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی میھر، «جنین پلاسخارات» ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق لە گەشتی ئەم دوایەی بۆ نەجەفی پیرۆز خوازیاری دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق بوو، بەڵام بەڕێزی بە بینینی نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق ڕەزامەند نەبوو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەم دواییەدا پلاسخارات لە نەجەفی پیرۆز چاوی بە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کەوت و وتووێژی لەگەڵدا کرد.
ھەڵوێستی دەستوەردەرانەی پلاسخارت لە بارەی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو ناڕەزامەندیی زۆرێک لە تاقمە عێراقییەکانی بەدواوە بووە.