کانونی یه‌که‌م 13, 2021 18:53 Asia/Tehran
  • دواکەوتنی بڕیاردانی دادگەی فێدڕاڵی عێراق لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان

دادگەی فێدڕاڵی عێراق کە بڕیار بوو ئەمڕۆ سەبارەت بە داوای ھەڵوەشاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بڕیار بدات ، ئەم کارەی دواخست .

بە پێی راپۆرتی ئەلعەھد ، دادگای فێدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند ، دەرچوونی بڕیار سەبارەت بە تانەکانی سەر ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتەی بۆ 22 ی دیسامبر دواخستووە . 

پێشتر ئەم دادگایە دوای وەرگرتنی سکاڵا و بەڵگەکانی ھاوپەیمانیی فەتح لە بارەی ساختەکاریی لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانە ، رایگەیاندبوو ، بڕیاری دواجاری خۆی ئەمڕۆ 13 ی دیسامبر دەردەکات بەڵام دوای ئەوەی کە ھاوپەیمانیی وەتەنیە بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی لە بەیاننامەیەک دا راگەیاند ، ئەم ھاوپەیمانیە 14 حاڵەتی پێشێلکاریی تەکنیکی و ئیداریی لە ھەڵبژاردنی رابردوو لە گەڵ ھەندێ پێشێلکاریی یاسایی و مافەوانیی کە کۆمیساریا ئەنجامی داون ، رادەستی دادگەی فێدڕاڵ کردووە ، ھەواڵی دواکەوتنی دەرچوونی بڕیاری دواجاری ئەم دادگایە راگێندرا . 

سەرپەیڤ