سه‌رۆک کۆماری عێراق : چاوه‌ڕوانین گشت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان به زوویی ھاوکاری لێقه‌وماوان بکه‌ن
«به‌رهه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی لافاوەکەی شاری ھەولێرەوە وێڕای ھاوخەمی دەربڕین لەگەڵ کەس و کاری قوربانیان و لێقەوماوانی کارەساتەکە ڕایگەیاندووە: چاوه‌ڕوانین گشت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان به زوویی ھاوکاری لێقه‌وماوان بکه‌ن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، «به‌رهه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکی توییتێری دا بە بۆنەی لافاوەکەی شەوی ڕابردووی شاری ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستانەوە لە پاش ھاوخەمی دەربڕین لەگەڵ کەس و کاری قوربانیان و لێقەوماوانی کارەساتەکە جەختی لە یارمەتی دران و بە ھاناچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە کردووەتەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامەکەی دا ڕایگەیاندووە: چاوه‌ڕوانین گشت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان به زوویی ھاوکاریی زیانلێکهووتوان و لێقه‌وماوان بکه‌ن.
«به‌رهه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌و پەیامەی دا نوسیویه‌تی: پرسه وهاوخه‌میی قوڵی خۆم ئاڕاسته‌ی که‌سوکاری قوربانیانی لافاوه‌که‌ی ھه‌ولێری ئازیز ده‌که‌م، تکام وایه یه‌زدانی مه‌زن رۆحی قوربانیان به به‌هه‌شت شاد بکات و سه‌بوری ودڵنه‌وایی ھه‌موو لایه‌ک بدات.
بەڕێزی پێشی داگرتووە کە، چاوه‌ڕوانین گشت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان به زوویی ھاوکاریی زیانلێکه‌وتوان و لێقه‌وماوان بکه‌ن".
دره‌نگانی شه‌وی رابردوه‌وه، به‌هۆی بارینی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌باران، لافاو له‌چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاری هه‌ولێر ھەستاو ئەمەش زیانێکی زۆری ماددی و گیانیی لێکه‌وته‌وه.