کانونی یه‌که‌م 21, 2021 08:36 Asia/Tehran
  • کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە بنکەی «عەینولئەسەد»و چۆڵ کرانی بەم زووانەی بنکەی «حەریر»یش

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە بنکەی «عەینولئەسەد»ی پارێزگای ئەنبارو ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکی لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو بنکەی «حەریر»ی ھەولێریش چۆڵ دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی «سپۆتنیک»، «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕۆژی دووشەممە وتی : ئۆپراسیۆنی کشانەوەی ھێزە جەنگاوەرەکانی ئەمریکی لە بنکەی «عەینولئەسەد»ی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق تۆکمە کراوەو لە ئێستادا لەم بنکەیەدا بەس ھێزە موستەشارەکانی بوونیان ھەیە.

خەفاجی وتیشی : کشانەوەی تەواوی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق ھەتا بەرواری ٣١ی دیسامبەر واتە دەبەمی بەفرانبار ڕادەگەیەندرێت.

وتەبێژە ھێزەچەکدارەکانی عێراق ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە، ھێزەکانی ئەمریکی لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو بنکەی «حەریر» لە ھەولێری ھەرێمی کوردستانیش چۆڵ دەکەن.

سەرپەیڤ