کانونی یه‌که‌م 29, 2021 19:30 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ ڕابەری کلیسای کلدانییەکاندا دیداری کرد

باڵوێزی ئێران لە عێراق لە سەروبەندی ساڵی تازەی زایینی لەگەڵ ڕابەری کلیسای کلدانییەکانی عێراق و جیھان دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە وێڕای پیرۆز کردنی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیلاھی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) و گەییشتنی ساڵی تازەی زایینی (٢٠٢٢) لە کاردیناڵ «لوییس ڕافائێل ساکو» ڕابەری کلیسای کلدانییەکانی عێراق و جیھان ھیواداریی دەربڕی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ساڵێکی ئاوێتەی ئاشتی و ئاسایشت و ھێمنیی لە بەردەم دابێت و لۆژیک و ژیرایەتی و دیالۆگ بکرێتە جێگرەوەی ھەڕەشەو گوڕەشەو بایکۆت.

ڕابەری کلیسای کلدانییەکانی عێراق و جیھانیش وێڕای بەخێرھاتنی باڵوێزی ئێران، ستایشی ھەڵس و کەوتی باشی باڵوێزخانەی ئێران لەگەڵ تەواوی لایەن و گروپەکانی عێراقی کردو وتی: باوەڕی بە لۆژیک و ژیرمەندیی ئێرانییەکانە.

«کاردیناڵ ساکو» ھەروەھا لە دەستپێشخەری و ھەنگاوەکانی کاربەدەستانی دادەڤانیی ئێران بۆ ئازاد کردنی زیندانییە کریستیانەکانی ئێران لە سەروبەندی ساڵی تازەی زایینی ڕێزی گرت و بە نیشانەیەکی پتەوی جێ و شوێنی ئاییەنەکان لە ئێرانی زانی.

ڕابەری کلیسای کلدانییەکانی عێراق و جیھان ھیوداریی دەربڕی کە ساڵی تازەی زایینی ساڵێکی تژی لە ئاشتی و متفەڕکی بێت بۆ تەواوی خەڵکانی جیھان.

سەرپەیڤ