کانونی یه‌که‌م 30, 2021 18:00 Asia/Tehran
  • باقڕیی کەنی: پێشکەوتنی باش لە بواری ھەڵگیرانی بایکۆتەکان مسۆگەر کراوە

دانوستانکاری باڵای ئێران وتی: لە ئەنجامی وتووێژی ڕۆژانی ئەم دواییە لە ڤییەنا پێشکەوتنی باش لە بواری ھەڵگیرانی بایکۆتەکان مسۆگەر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی باقڕیی کەنی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەو دانوستانکاری باڵای ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە سەروبەندی نسکۆی دانوستانەکانی ڤییەنا لە بەر پشووی ساڵی نوێی زایینی بە پەیامنێرانی ئێرانیی سەقامگرتووی ڤییەنای وت: لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کە خولی ھەشتەمی دانوستانەکان ئەنجامی گرت، وتووێژەکان زیاتر لە سەر پرسی ھەڵوەشانەوەی بابکۆتەکان چڕ ببوونەوە.

«باقڕیی کەنی» وتیشی: لە بواری ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانیش ھێندێک بیروڕاگۆڕینەوە لە نێوان ھەردووک لادا ئەنجامی گرت و پێشکەوتنی باش لە ماوەی چەند ڕۆژی دەستپێکی خولی ھەشتەم ئەنجامی گرت.

یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەوی ئێران ھیواداریی دەربڕی کە دوای پشوویەکی چەند ڕۆژەی دەست پێ بوونی ساڵی نوێی زایینی بە شێوەیەکی بەبڕشتانەتر باسی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان پەبجۆر بکرێت.

سەرپەیڤ