کانونی دوھەم 05, 2022 14:27 Asia/Tehran
  • «بەرهەم ساڵح»: شەھیدان «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەهدی موهەندیس» باوەڕیان وابو بەخشینی گیان و شەهیدبون بەرزترین پلەیە بۆ پشتیوانی لە ستەملێکراوان و وەستانەوە دژی ستەمکاری

«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە نەریتێکی تایبەت بە ساڵیادی شەھیدان «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەهدی موهەندیس» کە لە بەغدا بەڕێوە چوو وتی: ئەو دوو سەرکردە شەھیدە باوەڕیان وابو بەخشینی گیان و شەهیدبون بەرزترین پلەیە بۆ پشتیوانی لە ستەملێکراوان و وەستانەوە دژی ستەمکاری.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی بەشداری کردنی لە نەریتی ساڵیادی شەھید بوونی سەردار «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕابگەباند: ئەو دو سەرکردەیەی کە شەهید بوون هەموکات ئامادەبوون گیانی خۆیان ببەخشن لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان، وەستانەوە دژی ستەمکاری و توندڕەوی، بۆیە لەئێستاشدا کە مەترسییەکانی تیرۆر بەردەوامن پێویستە هەموان لەپێناوی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق بەردەوام بن لەهەماهەنگی و کاری بەیەکەوەیی.

«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردکە،هەردووک سەرکردەی شەهید بەشداربوون لەتێکشکاندنی داعش و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ عێراق، ئەوان باوەڕیان وابوو بەخشینی گیان و شەهیدبوون بەرزترین پلەیە بۆ پشتیوانی لە ستەملێکراوان و وەستانەوە دژی ستەمکاری، بۆیە بەهاوکاریی ئەوان و هێزە ئەمنییەکانمان لەسوپا، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، داعش و پلانەکانی لەناوبران و سەرجەم پێکهاتەکان پارێزران.

ئەوەشی خستەڕو، ئەمڕۆ هەموان لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی گەورەدان کە بریتییە لە پاراستنی سەرکەوتنەکان و دوبارەنەبونەوەی کارەساتەکان، هەروەها رێگری کردن لەهەمو هۆکارێک کە ئاسایشی عێراق بەئامانج دەگرێت ئەرکی گشت لایەکە، بۆیە ئەم قۆناغە دەخوازێت کە یەکریز بین بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و تەواوکردنی هەنگاوەکانی چاکسازیی ریشەیی لەپێناو خزمەتی هاوڵاتیان و ئاسودەیی گیانی شەهیدان.

سەرپەیڤ