کانونی دوھەم 07, 2022 13:01 Asia/Tehran
  • دیداری «مستەفا کازمی» لەگەڵ موقتەدا سەدر

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی دیداری «مستەفا کازمی» لەگەڵ «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری کردووە.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە سەردانی نەجەفی کرد بوو بۆ دیدار لەگەڵ «موقتەدا سەدر» سەردانی ماڵەکەی کرد لە گەڕەکی حەننانە.

کازمی لە دیدارەکەی لەگەڵ «موقتەدا سەدر»دا ڕەوشتی خزمەتگوزاری لە پارێزگای نەجەف و شارو پارێزگاکانی دیکەی عێراقی تاوتوێ کرد.

کازمی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێران گەشتەکەی بۆ نەجەفی بە گەشتێکی فەرمانگەیی لێکدایەوەو وتی: ئەم گەشتەم ڕەھەندی سیاسیی نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگارداری عێراقی لەم بارەیەوە دایگەیاندووە: «مستەفا کازمی» لە گەشتەکەی دا ھیچ پارێزگارێکی تازەی بۆ نەجەف دانەناوە. کازمی لە بەر گرینگایەتیی نەجەفی پیرۆز لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئایینی و نێونەتەوەییەوە بۆ خۆی چاودێریی کاروباری ئەم پارێزگایە دەکات.

سەرپەیڤ