ڕێککەوتنی بەرایی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر بۆ پێکھێنانی فراکسیۆنێکی یەکگرتوو لە عێراق
ئەندامێکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق باسی خۆڕێکخستنی ھێزەکانی شێعەو ڕەوتی سەدری کردووە لە ئاراستەی پێکھێنانی فراکسیۆنێکی یەکگرتوو لەم وڵاتەدا.
«حەیدەر ئەلئالامی» ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق بە سەرۆکایەتیی «نووری مالیکی» ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا گەڕانەوەی ڕەوتی سەدر بۆ نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی بە بابەتێکی ئاسایی زانی و وتی: لەم ڕێککەوتنەدا لە سەر ڕێبازی گشتیی پێکھێنانی فراکسیۆنێکی یەکگرتوو داگری ھەموو کۆتلەکان پێداگری کرا.
ئەلئالامی وتیشی: بۆ چارەسەریی قەیرانی سیاسیی وڵات ئەمە مافی چوارچێوەی ھەماھەنگییە کە کاندیدەکەی ڕەوتی سەدر ڤیتۆ بکات و بە پێچەوانەکەشی ھەر گونجاوە.
ئەم ئەندامەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق لە بارەی بەردەوامیی سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» بە سەر ئ ەنجومەنی وەزیرانیش دا وتی: کازمی بەڕێوەبردنی وڵاتی پێ ناکرێ، ھەر بۆیە ھەم ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کاندید بوونی دووبارەی ڕەت دەکاتەوەو ھەم باڵە سیاسییە کوردستانییەکان پێشگرتن بە سەرۆکایەتیی دووبارەی کازمییان پشتڕاست کردووەتەوە.