شوبات 13, 2022 18:11 Asia/Tehran
  • لێک گەیینی چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھێزە سیاسییەکانی شێعەو ڕەوتی سەدری عێراق لە بواری پێکھێنانی دەوڵەت

چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھێزە سیاسییەکانی شێعەی عێراق باسی گەییشتنی ئەم چوارچێوەیەو ڕەوتی سەدر بە «لێکگەیینی پێشکەوتوو»ی کردووە لە بواری پێکھێنانی دەوڵەت و چارەسەریی گرفتەکانی ھاوپەیوەندی.

«جەببار مەعموری» لە بەرپرسانی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە بنکەی ھەواڵیی «مەعلومە»ی ڕاگەیاند: ئەم چوارچێوەیە نوێنەری کۆمەڵێک باڵ و کۆتلەی سیاسیی گرینگە لە گۆڕەپانی عێراق داو بەشداری کردنی لە دەوڵەتی داھاتوو کەم و زۆر بابەتێکی ھەرەقەتییە.

مەعموری وتیشی: لێک گەیین لەگەڵ ڕەوتی سەدر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە قۆناغێکی پێشکەوتە گەییشتووە.

وتیشی: لەسەدا ٩٠ی گرفتەکانی پەیوەست بە پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتوو چارەسەر کراوەو چاوەڕوانی ڕێککەوتنی سیاسین لە بارەی ھێندێک دۆسیەشەوە. پێش بینیش دەکرێت کە دوای یەک لا بوونەوەی پرسی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی لە ڕێگای ھێنانە ئارای پاڵێوراوێکی ڕێککەوتن لە سەر کراو کە ڕەزامەندیی زۆربەی ھێزە سیاسییە کاریگەرەکانی گۆڕەپانی عێراقی لە سەر بێت، کرانەوەیەکی گرینگ مسۆگەر بکرێت.

سەرپەیڤ