شوبات 17, 2022 14:30 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر دیالۆگی بەبڕشتانەی نێوان ھەولێرو بەغدا

سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا لە بارەی ناردەی نەوت و گازەوە، لە سەر پێویستیی دیالۆگی بەبڕشتانەی نێوان دەوڵەتی فیدراڵ و دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی عێراق، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا لە کاردانەوە بەرامبەر بە دەرکرانی بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق لە بارەی نایاسایی بوونی پەسەند کراوەی دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە نەوت و گاز ڕایگەیاند: خەمساردیی کۆروکۆبوونەوە سیاسییەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بۆ پەسەند کردنی یاسای نەوت و گاز بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی ئەم گرفت و ئاڵۆزییانەو ئێمەی بەم قۆناغە ھەستیارە گەیاندووە کە ئەمڕۆ بەرەوڕووی شوێنھاتەکانینی.

وتیشی: به‌ پێویستی ده‌زانین گفتوگۆیه‌کی جدی و به‌په‌له‌ له‌ نێوان حکومه‌تی فیدڕاڵی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ستپێبکات به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی ڕاستەقینەو ڕێگەچارەی کردەیی که‌ گه‌ره‌نتیی چاره‌سه‌ریی ئه‌م دۆخه‌‌‌ بکات ، بە جۆرێک کە مافی یاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراقییەکانی دیکە لە ئەنجامی کەڵک وەرگرتن لە داھاتەکان بۆ تەواوی شارومەندان بە دوور لە ھەرچەشنە گەندەڵی و خراپ بەڕێوە بردنێک دەستەبەر بکرێت.

سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەش کرد کە پرۆژەیاسای دواکەوتنی نەوت و گاز تاوتوێ بکات و دەقەکەی تۆکمە بکات و یان ئەوەی کە ھێزی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەیاسایەکی تازە پەسەند کات.

سەرپەیڤ