شوبات 23, 2022 11:20 Asia/Tehran
  • ٣٣ پاڵێوراوی یەکجاریی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق ناسێندران

پەرلەمانی عێراق ناوی یەکجاریی ٣٣ پاڵێوراوی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

پەرلەمانی عێراق دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند: مۆڵەتی ناونووسی کردنی پاڵێوڕاوانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە کۆتایی پێ ھاتووە، بەڵام، دوابەدوای سکاڵای چەند نوێنەرێکی پەرلەمان لە «ھۆشیار زێباری»و ڕەت کرانەوەی شیاوەتیی ناوبراو بۆ بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی، سێ ڕۆژ مۆڵەت دیاری کرا بۆ ناونووسینی پاڵێوراوانی تازە.

دوای ڕاگەیەندرانی ناونووسینی تازە لە پاڵێوراوان، ژمارەی پاڵێوراوانی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق بۆ ٦٠ کەس ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی مەوازین، پەرلەمانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: پشتبەستوو بە بڕگەی ٤ی یاسای ژمارە ٨ی پەسەندکراوی ٢٠٢١ لە بارەی یاسای پاڵێوراوەتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لە نێوان داواکارانی پاڵێوراوەتیی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ٢٦ کەس وەلانراون.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە چوار پاڵێوراو داوای کشانەوەیان ئاراستە کردووەو چواردە پاڵێوراویش بە ھۆی جۆربەجۆری وەک نەبوونی ئەزمونی سیاسی یان تەمەنی پێویست یان پشتڕاست نەکرانەوەی بڕوانامەکەیان شیاوەتییان ڕەت کراوەتەوە.

ھەروەھا ٣٣ پاڵێوراو بە پێی یاسای دیاری کراو مەرجی پاڵێوراوەتییان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ھەبوو.

بڕیار وا بوو ١٨ی بەفرانبار، دانیشتنی پەرلەمانی تازەی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بەڕێوە بچێت، پەرلەمانی عێراق پێشتر ناوی ٢٥ پاڵێوراوی پەسەندکراوی بە فەرمی ڕاگەیاند بوو کە وێدەچوو ململانێی سەرەکی لە نێوان «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری ئێستا بە نوێنەرایەتی لە لایەن یەکێتیی نیشتیمانی و «ھۆشیار زێباری» بێت. ھەر چەند کە لە بەر پڕنەکرانەوەی ژمارەی پێویستی بەشدارانی دانیشتنەکەی پەرلەمان کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

سەرپەیڤ