پارتی و سەدر و سیادە لە بەغدا کۆبوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i405730-پارتی_و_سەدر_و_سیادە_لە_بەغدا_کۆبوونەوە
نوسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە بڵاویکردوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری بەغدا لایەنەکانی هاوپەیمانی سیاسنی کە هەرسێ کوتلەی( پارتی، سیادە، سەدر) لەخۆ دەگرێت کۆبونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2022 18:41 Asia/Tehran
  • پارتی و سەدر و سیادە لە بەغدا کۆبوونەوە

نوسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە بڵاویکردوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری بەغدا لایەنەکانی هاوپەیمانی سیاسنی کە هەرسێ کوتلەی( پارتی، سیادە، سەدر) لەخۆ دەگرێت کۆبونەوە.

کۆبونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر پێشنیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دێت کە هەفتەی پێشو پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان لەگەڵ یەکتر ئەنجامدا.

کۆبونەوەکە لە کاتێکدایە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق پرسی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی بکاتەوە.