ئادار 02, 2022 18:25 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران کۆ بوونەوە

سەرۆک کۆماری عێراق و ئەمیرحسێن قازیزادەهاشمی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران لە بەغدا کۆ بوونەوە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (2ی ئازاری 2022) لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە ئەمیرحسێن قازیزادەهاشمی، یاریدەدەری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران و گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی دۆست.

هەروەها لە دیداری نێوان بەرھەم ساڵح و ئەمیرحسێن قازیزادەهاشمی، یاریدەدەری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران جەختکرایەوە لە پێویستی پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزا و ئەزمونەکان و کاراکردنی لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەکانی نێوان هەردوولا لەبوارە جیاجیاکاندا.

لەلای خۆیەوە ئەمیرحسێن قازیزادە، جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق لەبوارە جیاجیاکان و پتەوکردنی هاوکاری و ھەماھەنگی دووقۆڵی لەنێوان هەردوو وڵات، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات.

سەرپەیڤ