ئادار 04, 2022 14:10 Asia/Tehran
  • ئامادە  بوونی بەربڵاوی ئێران لە پیشانگای نێونەتەوەیی پیشەسازیی بەرەڤانیی بەغدا

ژووری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە بوونێکی سەرکەوتووانەی لە پیشانگای نێونەتەوەیی پیشەسازیی بەرەڤانیی بەغدا ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ژووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیشانگای نێونەتەوەیی «ئاسایشت، بەرەڤانی و پیشەسازیی جەنگی» لە بەغدا چالاکەو پیشانگاکە بە ئامادە بوونی کۆمپانیاو نوێنەرایەتییەکان و کەرەستەو تفاقی بەرگریکارانەی ١٣ وڵات و پتر لە ٦٠ کۆمپانیا خەریکە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.

چالاکیی ئەم پیشانگایە ھەتا سبەینێ شەممە پێنجەمی مارچ لە شوێنی پیشانگای نێونەتەوەیی بەغدا بەردەوام دەبێت و داگری خستنەڕووی بەرھەمی بەرگریکارانەو ئاسایشتی و جەنگی بە چەکی قورس و سوک و مام ناوەندی،فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ڕادار، ماکێتی کۆپتەر، فڕۆکەی شەڕکەر ، تانک، زرێدار، سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانی، تاکبەر، ڕۆکێت و موشەکی تانک شکێن و ھەموو جۆرە جل و بەرگێکی سەربازییە.

وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوە بۆ پێنجەمین جارە لە پیشانگای بەرەڤانیی عێراق بە خستنەڕووی بەرھەمی جۆربەجۆر ئامادە بوونێکی چالاک و کارای ھەیە.

سەرپەیڤ