ئادار 11, 2022 22:10 Asia/Tehran
  • کوژرانی چوار داعشی لە کەرکوک

ناوەندنی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق باسی کوژرانی چوار تیرۆریستی داعشیی کرد لە پارێزگای کەرکوک.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئیرنا، ناوەندنی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم ئۆپراسیۆنە بە پشتبەستن بە زانیارییە وردەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی فیدراڵ لە وەزارەتی نێوخۆی عێراق و بە ھۆی دوو فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_١٦»ەوە ئەنجامی گرت.

لە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی عێراق، ھەروەھا حەشارگەی داعشییەکان لە چیاکانی «ماما»ی سەربە «دووبز»ی پارێزگای کەرکوک خاپوور کرا.

سەرچاوە عێراقییەکان باسی ئەوەشیان کردووە کە سێ تیرۆریستیب داعشیش لە سامەڕای سەربە پارێزگای سەلاحەددین لە ئەنجامی ھەڵمەتی ھێزی ئاسمانیی عێراق کوژراون.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە جم و جوڵی چەکدارانی داعش لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژھەڵات و باکووری عێراق پەرەی سەندووە. گەلێک لە خەڵک و تاقمە عێراقییەکان ھەنگاوەکانی داعش لە عێراق بە دەرەنجامی پیلانی ئەمریکا دەزانن ھەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ ئامادە بوونی داگیرکەرانەی لە عێراق دا بەردەوام کات.

سەرپەیڤ