چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق: بەشداریی کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان ناکەین
چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەڵوێستی ڕەوتی سەدر لە دۆسیەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی وڵات، ڕایگەیاند: بەشداریی کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکات.
بە پێی ڕاپۆرتی مەعلومە، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لەپاش بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەیەک بەیاننامەیەکی دەرکردو وێڕای ڕاگەیاندنی ھەڵوێستی خۆی بە ڕاشکاوی پێی داگرت: چوارچێوەکەیان ھەنگاوەکەی ڕەوتی سەدر لە بارەی ناساندنی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە ھەرایەکی میدایی دەزانێت.
چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە بەیاننامەکەی دا لە بارەی بوونی بۆشایەکی گەورەو کاریگەر لە نێوان گەورەترین چینی حەشیمەتی عێراق وشداریی داو داوای بەردەوام کرانی وتوێژەکانی کرد.
لە بەیاننامەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق دا ھاتووە: ئێمە داوا لە تەواوی ھاوبەشانی ڕەوتی سیاسیی دەکەین کە ورەی نیشتیمانپەروەری و سەرنجدانی بەرژەوەندیی وڵات لەخۆیان پیشان بدەن و لە ھەر بابەتێک کە ئاسایشت و سەقامی وڵات تێک بدات، دوورەپەرێزی بکەن. چونکو سیاسەتی تەوژم ھێنان و ترساندن بۆ بەرپاکردنی کۆبوونەوەیەک کە ژمارەی نوێنەرەکانی بە ئاستی پێویست ناگات، دەبێتە ھۆی پێشێلکرانی مافی شێعەکانی عێراق.