ئادار 28, 2022 18:10 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ نەجەف بۆ داوای لێبوردن لە مەرجەعییەتی دینیی عێراق

ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەنیازە ئەمڕۆ دووشەممە لەسەرووی شاندێک له هەرێکی کوردستانەوە کوردستان بۆ داوای لێبوردن لە مەرجەعی باڵای شیعەکان سەردانی نەجەف بکا.

 

عیماد باجلان ئەمڕۆ لە توویتێکدا نووسی: "بەنیازم لەسەرووی شاندێک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ داوای لێبوردن لە حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لەبەر هەڵەی هاووڵاتیەکی کورد سەردانی نەجەف بکەم".

ناوبراو لە توویتەکەیدا نووسی:"ئازادیی ڕادەربڕین بەمانای بوێریی بێ ڕێزی کردن بە هێما دینی ونیشتمانییەکان نییە و بێ ڕێزیی کردن بەوان بەتایبەت بە پلەی مەرجەعییەتی عێراق لە نەجەف، قەبووڵکراو نییە و تەحەممول ناکرێ.

شیاوی ئاماژەیە کەسێک ناسراو بە "نایف کوردستانی" پاش بڵاوکردنەوەی پەیامێکی لە لاپەڕەی توویتەردا سەبارەت بە مەرجەعییەتی دینی، وێڕای داوای لێبوردن لە مەرجەعییەتی باڵای شیعەی نەجەف، ڕایگەیاندووە، لاپەڕەکەی هاک کراوەو ناوبراو قەت نیازی بێ ڕێزیی کردن بە مەرجەعییەتی نەبووە.

سەرپەیڤ