موقتەدا سەدر: لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیی لایەنە شێعەکان ڕێک ناکەوم
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406646-موقتەدا_سەدر_لەگەڵ_چوارچێوەی_ھەماھەنگیی_لایەنە_شێعەکان_ڕێک_ناکەوم
سەرۆکی ھاوپەیمانیی سەدری عێراق دوابەدوای شکست ھێنانی دووبارەی پەرلەمان لەمەڕ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، پێی داگرت: لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیی لایەنە شێعەکان ڕێک ناکەوم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2022 17:59 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیی لایەنە شێعەکان ڕێک ناکەوم

سەرۆکی ھاوپەیمانیی سەدری عێراق دوابەدوای شکست ھێنانی دووبارەی پەرلەمان لەمەڕ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، پێی داگرت: لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیی لایەنە شێعەکان ڕێک ناکەوم.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ھاوپەیمانیی سەدری عێراق ڕۆژی چوارشەممە دوای ئەوەی کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە ژمارەی پێویست نەگەییشتف ڕوو لە ھێندێک لە ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق و چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان لە توییتێکدا نووسی: چەقبەستوویی سیاسیی لە ڕێککەوتن پێ باشترە.

ڕیبەری ڕەوتی سەدری عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ تاقمە سیاسییەکانی بە واتای کۆتایی ھاتن و لەنێوچوونی عێراق لێک داوەتەوە.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی عێراق، تەنیا ١٤٥ نوێنەر لە ٣٢٥ نوێنەری بەشدار بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە گۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ گەییشتن بە ئاستی پێویستی یاسایی دەبا لانیکەم ٢٢٠ نوێنەر بەشدارییان تیادا کردبا.