نیسان 09, 2022 10:46 Asia/Tehran
  • پێشنیاری دە بڕگەیی سەید عەمار حەکیم بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسیی عێراق

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق بە خستنەڕووی پێشنیارێکی 9 بڕگەیی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی عێراق گوتی ، گۆڕەپانی سیاسیی عێراق بە توندی پێویستیی بە وتووێژی جددی و تەبایی هەیە .

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەستپێشخەرییەکی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە لایەنەکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتییەکان و کارنامەی حکومەتی نوێ  بەبێ مەرج لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و قەیرانی سیاسی تێپەڕێنن، هەروەها لایەنەکانی شیعە بۆ پشتیوانی حکومەت گەورەترین فراکسیۆن پێکبهێنن.

عەممار حەکیم  لە پەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، پێویستە ئەو لایەنانەی بەشدار دەبن لە حکومەت دیاربن و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش لە پەرلەمان دیاربن تا شکستهێنانی کارنامەکەی بەسەر هەمواندا گشتگیر نەکرێت، هەروەها پێشنیاز دەکات زۆرینەی نیشتیمانی حکومەت پێکبهێنێت کە لە زۆرینەی شیعەکان، سوننە و کورد پێکدێت و کەمینەیەکیش لە هەمو پێکهاتەکان هەبێت بۆ ئەوەی رۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی ئەرێنی لە رێگەی پەرلەمانەوە بگێڕێت، بەڵام "پێویستە گەورەترین فراکسیۆنی شیعە لە پەرلەمان پێکبهێندرێت بۆ پشتیوانیکردنی حکومەت".

ئەوەشی خستوەتەڕو، بەگوێرەی دەستور هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری مەرجدار کراوە بە ئامادەبونی دو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان، بۆیە ئەو لایەنانەی دەیانەوێت حکومەت پێکبهێنن، پێویستە دەست بکەن بە گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە نیشتمان.

  ناوەڕۆکی پێشنیازەکەی عەممار حەکیم پێکهاتوە لەچەند خاڵێک لەوانەش داوای لە هەمو لایەنەکان کردوە بەبێ مەرج لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و قەیرانی سیاسی تێپەڕێنن، هەروەها داوا دەکات سێ سەرۆکایەتییەکان لەنێوان پێکهاتەکاندا بە جیا یەکلایی بکرێتەوە.

 

سەرپەیڤ