چوارچێوەی ھەماھەنگی : ھەموو ھەوڵێک ده‌ده‌ین بۆ ئەوەی لەسەر واقعی ئێستا بگه‌ینه لێکتێگەیشتن
چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگه‌یاندووە: ھەموو ھەوڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئەوەی لەسەر واقعی ئێستا بگه‌نه لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە، دور لە تاکڕەویی و پەڕاوێزخستن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕۆژی سێشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کره‌وه، بەھیچ شێوەیەک ھەوڵمان نه‌داوه بۆ تاکڕەویی لەدەسەڵات و پەراوێزخستنی لایەنەکانی دیکە و پابەندنابین بە ھیچ وادەیەکی دیاریکراو کە بۆ پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێ دیاری بکرێت، چونکە ئەوە تەنھا چەقبەستویی سیاسی لێ دەکەوێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەسەر واقعی ئێستا بگەتە لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە، دور لە تاکڕەوی و پەڕاوێزخستن، ھەروەھا پەرۆشی ئەوەیە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکە ھاوکار بێت بەتایبەتیش بۆ پێک‌ھێنانی گەورەترین پێکھاتە ئەوەیش بەئامانجی بەدی ھێنانی بەرژەوەندیی وڵات.
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی له‌کاتێکدایه که یه‌کی ئه‌م مانگه، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، دوای ئه‌وه‌ی نەیتوانی حکومەتی "زۆرینەی نیشتمانی" له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی سوننه‌کان و پارتی دیموکراتی کوردستان پێکبھێنێت، مۆڵه‌تی ٤٠ رۆژی دایه لایه‌نه‌کانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کە حکومەتێک بەبێ رەوتی سەدر پێکبھێنن.