داخوازیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکەی
«مستەفا کازمی» داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات بەیەکەوە کار بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ی عێراق بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ڕاگەیەندراوێکی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕۆژی سێ شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە بردو لە بارەی چەند تەوەرێک وتووێژیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە مانگی ڕەمەزاندا کار ئاسانی بۆ هاوڵاتییان کراوە لە ڕێگای دابینکردنی چەندین سەبەتەی خۆراکەوە.
مستەفا کازمی ڕاشیگەیاند، بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە لەعێراق نرخی شمەک و ماددە خۆراکییەکان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مستەفا کازمی داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە بەیەکەوە کار بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ بکەن.