نیسان 14, 2022 11:35 Asia/Tehran
  • پێشوازیی نوێنەران و لایەنە سەربەخۆکانی عێراق لە دەستپێشخەریی چوارچێوەی ھەماھەنگی

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەی عێراق ڕایگەیاندووە: دەستپێشخەرییەکەی ئەم چوارچێوەیە بۆ کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە وڵات لەگەڵ داکۆکی و پێشوازیی زۆرێک لە نوێنەران و کۆتلە سەربەخۆکاندا ڕووبەڕوو بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بەغدا ئەلیەوم، «عەلی فەتلاوی» سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە لێدوانێکدا باسی زیاد بوونی ژمارەی نوێنەرانی پەیوەست بوو بەم ھاوپەیمانییەی کردووە کە گوایە لە سێ یەکەوە بۆ نیوە زاییدەن یەک بەرز بووەتەوە.

فەتلاوی وتیشی: دەستپێشخەرییەکەی ئەم چوارچێوەیە بۆ کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لەگەڵ داکۆکی و پێشوازیی زۆرێک لە نوێنەران و کۆتلە سەربەخۆکاندا ڕووبەڕوو بووەتەوەو ئەوانە لەژێر ئاڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی دا دەبن.

ئەم کاربەدەستە عێراقییە جەختی لەوەش کردەوە کە، ھاوپەیمانیی سێ قۆڵی کە داگری بارزانی، سەدرو ھاوپەیمانیی سوننەیە ھیچ بژاردەیەکیان بێجگە لە وتووێژی و دانوستان لەگەڵ سێ یەکی گەرەنتی دەردا نییە بۆ کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و خێراکردنەوەی ڕەوتی پێکھاتنی دەوڵەت.

سەرپەیڤ