لەناو چوونی گەورەترین بنکەی داعش لە کەرکوک
ئەرتەشی ئێراق لەناو چوونی گەورەترین و گرینگترین بنکەی تاقمی تڕوڕیستی داعش لە پارێزگای کەرکووکی راگەیاند .
عەلی ئەلفەریجی فەرماندەی ئەرکانی ئوپڕاسیونی هاوبەشی کەرکوک ڕایگەیاند لە ئوپڕاسیونێکی سەربازی ئەرتەش دا گەورەترین بنکەی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی " وادی ئەلشای" پارێزگای کەرکووک لە ناوچوو .
ئەلفەریجی وتیشی: لەو ئوپڕاسیونەدا هەماری چەک وکەرەستەی سەربازی و تەقەمەنی داعشیش دەستی بەسەر داگیراوە .
فەرماندەری ئەرکانی ئوپڕاسیونی هاوبەشی کەرکووک هەروەها وتی : لەناوبردنی ئەو بنکە گرینگەی داعش وەک بەشێک لە ئوپڕاسیونی " پوتکی ئاسنین " و بە چاودێری "عەبدولئەمیر شەمەری " جێگری فەرماندەی ئوپڕاسیونی هاوبەش ئەنجام بوو .
ئەرتەشی ئێراق لە چوارشەمەی هەفتەی ڕابردووەوە ئوپەڕاسیۆنی " پوتکی ئاسنین "ی لەناوچەکانی نائەمنی پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری زەنجیرە چیاکانی حەمرین دەس پێیکردووە.