ڕابەری ڕەوتی سەدر لە سەر سنوور بەزاندنەکانی تورکیا ھاتەدەنگ
«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: قبوڵی ناکەین دەستدرێژی بکرێتەسەر ئاسایشت و سەقامی عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر لەتویتێکدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: تورکیای دراوسێ بەناحەق و بێ پاساو خاکی عێراقی تۆپباران کردووە، دەبێت لەگەڵ حکومەتی عێراق هەماهەنگی رێکبخرێت بۆ کۆتایی هێنان بەو هەڕەشەیە.
«سەدر» جەختی لەوەش کردەوە کە،ئەگەر ئەم کارەی تورکیا دووبارە بکرێتەوە بێدەنگ نابین، قبوڵی ناکەین دەستدرێژی بکرێتەسەر ئاسایشت و سەقامی عێراق، هەروەک چۆن قبوڵیشی ناکەین لە خاکی عێراقەوە دەستدرێژی بکرێتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ و دۆستی وڵاتەکەمان.
ڕابەری ڕەوتی سەدر باسی لەوەش کرد کە، پەیوەندیی هاوبەش و هاوسەنگمان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ بەهێز دەکەین، مامەڵەشمان لەڕوی دیپلۆماسی و ئەمنییەوە هاوشێوە لەگەڵ وڵاتان دەبێت.