کوژرانی چوار چه‌کداری داعش له‌سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌دینی عێراق
لە ئەنجامی ھەڵمەتی فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانیی عێراق چوار چه‌کداری داعش له‌سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌دینی ئەم وڵاتە تیا چوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی عێراق ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌بۆردومانێکی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ھێزی ئاسمانیی عێراق چوار چه‌کداری داعش له‌سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین کوژراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، به‌پێی زانیاری وردی ده‌زگای هه‌واڵگری و لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی به‌ئامانجگرتنی سەرکردایەتیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان، فڕۆکه‌ی ئێف-16ی عێراق سێ هێرشی ئاسمانیی کردووەته سه‌ر خانویه‌ک که تیرۆرستان وه‌ک مۆڵگه به‌کاریان ده‌هێنا له‌ناوچه‌ی «عەیس»ی پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه، بۆردومانه‌کانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کان بووه‌تە هۆی کوژرانی چوار چه‌کداری داعش و خاپورکرانی مۆڵگه‌که‌یان . پێشتریش، ئاژانسی هه‌واڵگری و لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندبوو، له‌ڕێگه‌ی به‌دواداچونی به‌رده‌وام بۆ شانه تیرۆریستییه‌کانی داعش و چاودێریی جموجۆڵ و هه‌وڵه‌کانیان بۆ ناسه‌قامگیرکردنی ئاسایشت له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆکه جه‌نگیه‌کان توانراوه چوار تیرۆرست له‌ناو خانویه‌کدا لەنێو ببردرێن.