مەزاری شەھید سەدر دەکرێ بە ژوانگەی ڕێککەوتن
بەرنوێژو وتاربێژی نەجەفی پیرۆز، بانگهێشتی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدری کرد بۆ مەزارگەی شەهید سەدر، بەمەبەستی یەکخستنی ماڵی شیعە و کۆتایی هێنان بە چەقبەستویی سیاسی لە عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، ڕۆژی هەینی، «سەدرەدین قبانجی» بەرنوێژو وتاربێژی نەجەفی پیرۆز، لە وتاری هەینیدا رایگەیاند: بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە چەقبەستویی سیاسی و یەکخستنی ماڵی شیعە بانگهێشتی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر دەکەم بۆ کۆبوونەوە لە مەزارگەی شەهید سەدر.
رونیشی کردەوە،ئەوان نەوەی یەک ماڵ و یە ئایینزاو یەک عێراقن و لەسەر ڕێبازی محەمەد باقر سەدرن.
لەدرێژەی وتارەکەشیدا ئاشکرای کرد، ئەگەر رێکنەکەون دوژمن زاڵ دەبێت بەسەرتاندا خۆتان پەشیمان دەبنەوە و زەرەرمەند دەبن.
«سەدرەدین قبانجی» لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەبارەت بە دۆخی شەنگالیش داوای کرد پارێزگاری لە هاوڵاتیانی سنورەکە بکرێت.
جێی ئاماژەیە بەشێکی دیکەی وتارەکەی ئەو وتاربێژە، تایبەت بو بە داواکردنی کردنەوەی سنورە وشکانییەکانی نێوان ئێران و عێراق بەڕوی زیارەتکارانی شێعەدا.