چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی : هیچ لایه‌نێکی ناو چوارچێوه‌که‌یان نەچووەته پاڵ هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵییەوە
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شێعەکانی عێراق ره‌تی کرده‌وه، هیچ لایه‌نێکی ناو چوارچێوه‌که‌یان چووبێته پاڵ هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵییەوەو راشیگه‌یاند: هیچ هێزێکی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سێقۆڵی رێک نەکەوتووە، ئامانج له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه چه‌واشه‌کردنی رای گشتییه.
بە پێی ڕاپۆرتیکەناڵی ئاسمانیی سەخەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شێعەکانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، ژماره‌یه‌ک ماڵپه‌ڕ و په‌یجی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان رایانگه‌یاندووه که به‌شێک له‌لایه‌نه‌کانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سیقۆڵی ده‌ستیان کردووه به پێکهێنانی حکومه‌ت، کە دیارە ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه و دووره له‌ڕاستیه‌وه.
ئەم چوارچێوەیە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جه‌خت لەوە ده‌که‌ینه‌وه کە ، ئامانج لە بڵاو کردنەوەی ئەو چەشنە ھەواڵانە چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتییەو به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌و جۆره هه‌واڵانه کاریگه‌ریان له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی لایه‌نه‌کان نابێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی چوار چێوەی ھەماھەنگی دا ھاتووە: چوارچێوه‌کەیان پابه‌نده به‌و بنه‌ماو پرنسیپانه‌ی که له ڕوانگەی خۆیه‌وه ده‌ستی پێ کردووه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت و پاراستنی گۆڕه‌پان و پێگه‌ی هاوڵاتیان و کوتله سیاسییه‌کان.
ھەروەھا باسی ئەوەشی کردووە کە، تاوه‌کو ئێستا هاوپه‌یمانیی «رزگاریی نیشتمان» که له ره‌وتی سه‌در و پارتی و سەروەری پێکهاتووه سورن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی و له‌به‌رامبه‌ریشدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کە زۆربه‌ی لایه‌نه شیعیه‌کان و به‌شێک له په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆکان له‌خۆده‌گرێت، جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تێکی ته‌وافوقیی نیشتمانی ده‌کاته‌وه.