May 25, 2022 12:40 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕووبەڕووی ڕەخنەی سوننەکانی ئەم وڵاتە دەبێتەوە

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ھەڵس و کەوتی یەکلایەنەی «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بووەتە ھۆی ناڕەزامەندیی سیاسەتڤان و ھۆزە سوننەکانی عێراق و ڕووبەڕووی دوور خرانەوە لە پۆستەکەی دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «مەعلومە»، «تەلال زوبعی» ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ئەلمەعلومە ڕایگەیاند: ھەنگاوەکانی حەلبوسی بۆ زاڵ بوون و دەست گرتن بە سەر پارێزگای ئەنبار کە گەورەترین پارێزگای سوننەنشینی عێراقە و سیاسەتی کپ کردنەوەی دەنگە نەیارەکان و پاوانخوازی لە ڕابەرایەتی کردنی سوننەکانی عێراق بووەتە ھۆی پەرەسەندنی ڕەخنەو ناڕەزامەندی بەرامبەر بە حەلبوسی.

«زوبعی» وێڕای ئاماژە کردن بە وەدەرنرانی نوێنەرێکی پەرلەمان لە لایەن موحەممەد حەلبوسی و بازدان بە سەر یاساوڕێسای نێوخۆیی پەرلەمان، وتیشی: وەدەرنرانی خودی حەلبوسیش لە بەر ھەوڵی لایەنە سوننەکان نزیک بووەتەوە.

پێشتریش بەرپرسێکی پارتی «تەقەددوم» باسی دانوستان لەگەڵ کۆتلە سیاسیەکانی دیکە لەوانە ھاوپەیمانیی «ئەلعەزم»بە سەرۆکایەتیی «خەمیس خەنجەر»ی کرد بوو بە مەبەستی وەلانانی حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق.

سەرپەیڤ