کوژرانی والیی داعش لە ئەنباری عێراق
دەرگای ھەواڵگریی فیدراڵی عێراق باسی کوژڕانی سەرکردەیەکی داعشی کردووە کە گوایە وەک والیی داعش ناسراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی عێراق، دەزگای هەواڵگریی عێراق وای بڵاو کردووەتەوە کە، هێزەکانیان دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بوونی کەسێک بەناوی «ئەبو مەنسور»، والی ئەنبارى تاقمۆکەی تیرۆریستیی داعش و سێ لە هاوکارەکانی، ئۆپراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنیان ئەنجامداوە و لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەشدا والی ئەنبارى رێکخراوى داعش و هەرسێ چەکدارەکەی لەرێگەی بۆردومانەوە کوژراون.
دەزگای هەواڵگریی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، هێزەکانیان زانیارییان بەدەستگەیشتوە لە بیابانى پارێزگاى ئەنبار ئەبو مەنسور، والی ئەنبارى رێکخراوى داعش و سێ لە هاوکارەکانی خۆیان حەشار داوە، بۆیە ئۆپراسیۆنێک لەدژیان ئەنجام دراوە و بەهۆیەوە هەر چوارکەسەکە کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، «ئەبو مەنسور» بەرپرسیاری هەموو ئەو هێرشانە بووە کە کراونەتەسەر هاوڵاتیان لەسەر رێگەى نێودەوڵەتى روتبە لە نێوان عێراق و ئوردن، هەروەها ناوبراو پێشتر بەرپرسیاریی جیاوازی لەناو داعش هەبووە.