چوارچێوەی هەماهەنگی: دوای جەژن ناوی سەرۆک وەزیران ئاشکرادەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409307-چوارچێوەی_هەماهەنگی_دوای_جەژن_ناوی_سەرۆک_وەزیران_ئاشکرادەکەین
‌وتەی پەرلەمانتار ئەحمەد موسەوی ، ھاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگی دوای جەژنی قوربان ناوی ئەو کەسە ئاشکرا دەکەن کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەردەگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2022 03:22 Asia/Tehran
  •  چوارچێوەی هەماهەنگی: دوای جەژن ناوی سەرۆک وەزیران ئاشکرادەکەین

‌وتەی پەرلەمانتار ئەحمەد موسەوی ، ھاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگی دوای جەژنی قوربان ناوی ئەو کەسە ئاشکرا دەکەن کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەردەگرێت.

ئەحمەد موسەوی، ئەندامی ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە فراکسیۆنی سادیقون ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی بە وریاییەوە دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکات کە پێشتر لەناو "ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان" بوون بۆ ئەوەی دانوستانەکە لە کەشوھەوایەکی ئارام بێت و حکومەتێک پێکبھێنرێت کە ھەموو لایەنەسیاسییەکانی عێراق لەسەری ڕێکبکەون و ڕازی ببن لەسەری.

ئەحمەد موسەوی ئاشکراشیکردووە، تایبەتمەندییەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران کەسێک دەبێت جێگەی مشتومڕی لایەنەکان نەبێت و بەشێک بێت لە چارەسەری کێشەکان نەک کێشەی نوێ دروست بکات.