گۆتریش نوێنەری تازە لە عێراق دەستنیشان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409517-گۆتریش_نوێنەری_تازە_لە_عێراق_دەستنیشان_دەکات
«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان نوێنەری تازەی رێکخراوەکەی بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق دیاری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2022 03:16 Asia/Tehran
  • گۆتریش نوێنەری تازە لە عێراق دەستنیشان دەکات

«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان نوێنەری تازەی رێکخراوەکەی بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان،«کلاودیۆ کۆردۆن»ی لە جێگەی «ئینگیبۆرگ سۆلرون گیشلادۆتیر»ی ئاییسلەندی وەکو نوێنەری رێکخراوەکەی بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق دیاری کرد.

«کلاودیۆ کۆردۆن» خەڵکی ئیتاڵیایە و نزیکەی (٣٥) ساڵ ئەزمونی لە پەیوەندییە نێودەوڵەییەکان و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دا هەیە.

لە ساڵی (٢٠١٧)ەوە بریکاری نەتەوەیەکگرتوەکانە بۆ کاروباری خێرخوازی پەنابەرانی فەڵەستین لە رۆژهەڵاتی ئوردون.

«کلاودیۆ کۆردۆن» خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری توێژینەوەی عەرەبی لە زانکۆی «جۆرج تاون»ی ئەمەریکاو بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە بواری یاسادا لە زانکۆی سابینزا لە ئیتاڵیا.