ته‌مووز 28, 2022 09:25 Asia/Tehran
  • سەدر: گەندەڵی بە گەندەڵی دژایەتی ناکرێت

هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکەی ناوچەی سەوزی بەغدا، «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیای دا ڕایگەیاند: گەندەڵی بە گەندەڵی دژایەتی ناکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتەر پەیوەست بە خۆپیشاندانەکانی بەغدا دژی کاندید کرانی «موحەممەد شیاع سودانی» لە لایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: گەندەڵی بە گەندەڵی دژایەتی ناکرێت، چاکسازیی گشتی نایەتەدی بەبێ چاکسازی دروست کردن لە خۆدا.

سەدر کە بەشی زۆری توییتەکەی تایبەت کردووە بە ڕێنوێنیی ئایینی بەهۆی نزیکبوونەوەی مانگی موحەڕەم و یادی عاشورا وتیشی: گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌موو عێراقدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ بانگخوازان سەرنجیان لەسەر گوێڕایەڵیی خودا بێت و پەیڕەوی بنه‌ما ئایینییه‌کان بکه‌ن.

تویتەکە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو خۆپیشاندانەی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو لە بەغداد لەلایەن لایەنگرانی ڕەوتی سەدرەوە دەستیپێکرد و تیایدا خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایەسەر ناوچەی سەوز و تائێستاش بەردەوامە.

سەرپەیڤ