ته‌مووز 28, 2022 09:50 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندەران بە شکاندنی بەربەستەکانی ناوچەی سەوزەوە نەوەستان و ھێرشیان کردە سەر پەرلەمان

لایەنگرانی «موقتەدا سەدر» دژی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، خۆپیشاندانیان پەرە پێ داو لە ئەنجام دا ھەڵیانکوتایە سەر بینای پەرلەمان ئەمەش ناڕەزامەندی بەرپرسانی عێراقی و بە تایبەت کەسانی نزیک لە سەدری لێ کەوتەوە.

شەوی ڕابردوو سەدان خۆپیشاندەر کە لایەنگرانی ڕەوتی سەدرن، دژی کاندید کرانی «موحەممەد شیاع سودانی» بە ناوی چوارچیوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیان دایە خۆپیشاندان و لە درێژەدا لە یەکێک لە چوار دەروازەکەیەوە هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی سەوز و دواتر چوونە ناو بینای پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە.

هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران  چەند جارێک گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێنا، بەڵام «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداریدا بە هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران و سامانی گشتی و تایبەت بپارێزن و داواشی لە خۆپیشاندەران کرد پابەندی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بن و ماڵ و سامانی گشتی و تایبەت بپارێزن.

لەم پەیوەندییەدا «ساڵح موحه‌ممه‌د عێراقی» کە وەک وه‌زیری ڕەوتی سه‌در دەناسرێت له‌ تویتێکدا ڕایگەیاندووە: رێز لە بڕیاری خۆپیشاندەران دەگرێت و هۆشداری دەدات لەوەی پیلان لە دژی خۆپیشاندەران دادەریژریت و بەڵام سەرباری ئەمەش داوا لە خۆپیشاندەران دەکات لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان بکشێنەوە.

سەرپەیڤ