ته‌مووز 30, 2022 03:13 Asia/Tehran
  • حسەین شەهرستانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ڕۆڕی هەینی «حسەین شەهرستانی» جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت و خوێندنی باڵا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق دوێنێ هەینی ٢٩ی تەموزی ٢٠٢٢ «حسەین ئیبراھیم ساڵح شەهرستانی» جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق،وەزیری پێشووی نەوت و وەزیری پێشووی خوێندنی باڵای ئەم وڵاتە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. 

«حسەین شەهرستانی» کەسایەتییەکی سیاسی و حکومیی ناسراوی عێراق بوو، بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری نەوت و غاز و وزەدا ھەبوو.

«شەهرستانی» یەکێک بوو لە دیزاینەرە سەرەکییەکانی دروستکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی عێراق. ناوبراو لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دا داوای لێکرا ھەتا ھاوکاریی ئەو ڕژێمە بکات لە پرۆژەی دروستکردنی بۆمبای ناڤۆکی کە بە نهێنی ئەنجام دەدرا بەڵام ناوبراو ڕەتی کردەوەو ھەر لە بەر ئەوەش سزای بیست ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و پاش تێپەڕ کردنی ١١ ساڵ لە سزای زیندانەکەی لە بەندی تاکەکەسی دا لە ساڵی ١٩٩١ لە بەندیخانەی ئەبوغرێب هەڵهات و ڕووی لە  ئێران و پاشان بریتانیا کرد. 

ناوبراو چەند ساڵێک لە وڵاتی بریتانیا خەریکی وانە وتنەوە بوو، شەھرستانی لە ڕیزی کەسایەتییە سەربەخۆکانی شێعەی عێراق بوو کە لە پاش ڕوخانی ڕژێمی سەددام و پێکھاتنی حکومەتی فیدراڵی لە عێراق دا چەندین پۆستی گرینگ لەوانە جێگرایەتیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی نەوت و وەزارەتی خوێندنی باڵاو جێگری سەرۆکی پەرلەمانی درایە.

«حسەین شەھرستانی» ڕۆژی ڕابردوو لە تەمەنی ٨٠ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

سەرپەیڤ