ئاب 03, 2022 15:24 Asia/Tehran
  • ھەنگاوە ئاسایشتییەکانی عێراق بۆ پێشوازی کردن لە زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری خوسرەوی

سەرچاوە عێراقییە ڕایانگەیاند، لە ئاراستەی دابین کردنی ئاسایشتی زیارەتکارانی ئەربەعین، شاندێکی باڵای ئاسایشتیی عێراق سنووریی خوسرەویی بەسەر کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز، عەبدولئەمیر شەمەری، یاریدەری فەرماندەی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ھاوڕێ لەگەڵ عومەر وائیلی سەرۆکی ڕێکخراوەی بوارگە سەرسنوورییەکانی عێراق، بەڕێوەبەری بنکەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی و یاریدەری فەرماندەی ھێزی زەوینیی سوپای عێراق و کۆمەڵێکی تر لە فەرماندەرانی ئاسایشتیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی بوارگەی سنووری خوسرەوییان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە فەرماندەی بنکەی ئۆپرایبۆنی دیالە، بەڕێوەبەری پۆلیسی دیالە، فەرماندەری حەشدی شەعبی لە دیالەو بەڕێوەبەری بوارگەی سنووریی خوسرەوی پێشوازییان لەم شاندە کرد.

بەزرلەمەش «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق وتبووی، گەڵاڵەی دابین کردنی ئاسایشتی مانگی موحەڕڕەم بە ئۆپراسیۆنی ئاسایشتیی تایبەتی، کاراکردنی ھەوڵی ھەواڵگریانەو دەرکردنی بڕیاری گرتن ھەرلە پێش مانگی موحەڕڕەمەوە دەستی پێ کراوە.

سەرپەیڤ