چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق لە چەند کاژێری داهاتوودا وەڵامی فەرمیی داواکارییەکانی سەدر دەداتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: لە چەند کاژێری داهاتوودا بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکانی «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری ڕەوتی سەدر دەدەینەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، «عائد هیلالی،» لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاندووە:سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تاووتوێی داواکارییەکانی رابەری رەوتی سەدر دەکەن، هەرکاتێک گفتوگۆکان تەواوبوون، ئەوکاتە چوارچێوەکەمان بە فەرمی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.
هیلالی ئاشکراشی کرد: هەر بڕیارێک لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەربچێت، نوێنەرایەتیی هەموو ئەو هێزانە دەکات کە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدان. لەوانەیە لە چەند کاژێری داهاتوودا، هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە داواکارییەکانی رابەری رەوتی سەدر رابگەیەنرێت.
جێگای ئاماژەیە ، دوێنێ چوارشەممە، موقتەدا سەدری رابەڕی رەوتی سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد لە عێراق دا.