ئاب 07, 2022 08:42 Asia/Tehran
  • مەرجی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەینێت، ئاسان نییە دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن و جەختدەکاتەوە لەوەی، چوارچێوەی هەماهەنگی مەرجی گۆڕینی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و یاسای هەڵبژاردنی داناوە بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن.

عەلی عەلەوی، سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی مەعلومە لە بارەی دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، ئەگەر کوتلە سیاسییەکان رێکبکەون لەسەر دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان، دەبێت بەپێی سیستەمی دەستووری و یاسایی ئەنجامبدرێت و وتیشی: ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەلایەن گروپێک یان ڕەوتێکی سیاسی دیاریکراوەوە نابێت چونکە دوورە لە ریکارە دەستوریەکانەوە.

لەبارەی هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە وتی: چوارچیوەی هەماهەنگی چەند مەرجێکی بۆ دووبارە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت داناوە، دیارترینیان: گۆڕینی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و یاسای هەڵبژاردن.

عەلەوی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: دوای ئەوەی لایەنێک داوای  هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد و هەمووانی پابەندکرد بە جێبەجێکردنی ئاراستەکانی خۆی، بەڵام ئاسان نییە دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن.

هەفتەی ڕابردوو لە کۆتا پەیامیدا، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوایکرد، پەرلەمان هەڵبوەشیتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسیەکان پشتیوانی خۆیان بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند و لە ئێستادا گفتوگۆ لە بارەی شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە بەردەوامە.

سەرپەیڤ