ئاب 16, 2022 02:47 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی ھەماھەنگی ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندان دەکات

لیژنەی ئامادەکاریی خۆپیشاندانەکانی چوارچوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق رایگەیاند: ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانێکی جەماوەری فراوان دەکەن و لە داهاتووش دا شوێن و کاتی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لەمیدیاکانی عێراق، لیژنەی ئامادەکاریی خۆپیشاندانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە راگەیەندراوێکدا ڕوو لە لایەنگرانی جەختی کرد: داوا دەکەین ئامادەبن بۆ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانێکی گەورەی جەماوەری بەمەبەستی ئەوەی پەلە بکرێت لە پێکهێنرانی حکومەتی خزمەتی نیشتیمانی و  ڕەوینەوەی ئەو ئازارانەی کە هاوڵاتیانی عێراقی لە بەر گرانیی ژیان و کەمیی ئاو و کارەبا  تووشیان بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە،دەوڵەت دەوڵەتی ئێوەیە، وڵات وڵاتی ئێوەیە ئێوە ئازارتان چەشت، شەهیدتان دا بۆ بەرگریکردن لێی، ئەم خۆپیشاندانانە بۆ حزبێک یان رەوتێک یان لایەنێکی دیاریکراو نییە، خۆپیشاندانی گەلە کە دەیانەوێت دەوڵەت بپارێزن لە پێناو ژیانێکی سەلامەت و سەروەری و سەربەخۆیی، لەپێناو رزگاربوون لە بێکاری و هەژاری.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: حکومەتی ئێستا کەمتەرخەمەو کەموکورتی هەیە، ئەنجومەنی نوێنەران لەکارخراوە، دەسەڵاتی دادوەری روبەڕوی زیادەڕەویکردن بووەتەوە، هیچ کەسێک زامنی پاراستنی ناکات جگە لە یاسا و دەستور، بۆیە داواتان لێدەکەین، لە گوندەکان و شارەکانتانەوە وەرن بۆ پاڵپشتیکردن لە دەوڵەتەکەتان.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەشدا ئاشکرای کردووە، لەدوای کۆبونەوەی لیژنەی ئامادەکاری، لەکات و شوێنی خۆپیشاندانەکە ئاگادارتان دەکەینەوە.

سەرپەیڤ