ئاب 16, 2022 20:53 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر ھەتا ئاگادارکردنەوەی دووبارە پەکی کەوت

ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق خۆپیشاندانی لایەنگرەکانی کە بڕیار وابوو شەممەی داھاتوو بەرپا بکرێت، پەک پێ خست.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی عێراقی، «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا پەک خرانی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممەی ڕاگەیاند.

سەدر لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممەی داھاتوو ھەتا ئاگادار کردنەوەی دووبارە پەکی کەوتووە، بەڵام مانگرتنی گەلی عێراق ھەتا وەدی ھاتنی داخوازییەکانی بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە بەر ئەوینی بەرامبەر بە عێراق و گەل و پیرۆزایەتییەکانی ئەم وڵاتە ڕایدەگەیەنێت کە، خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە ھەتا ئاگادار کردنەوەی دووبارە ڕادەگیردرێت.

سەرپەیڤ