بەرھەم ساڵح: دانوستان ئەوبەرایەتیی سەرەکییە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسیی عێراق
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: دانوستان ئەوبەرایەتیی سەرەکییە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسیی عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «ئەلعەرەبیە»،«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، دوابەدوای بەشداری نەکردنی ڕەوتی سەدر لە وتووێژی نیشتیمانی دا، ڕایگەیاند: دانوستان و وتووێژ ئەوبەرایەتیی سەرەکییە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسی لەم وڵاتەداو بەردەوامیی ئەم دۆخەی ئێستا جێگای قەبوڵ نییە و دەبێ بەسەر شکستەکاندا زاڵ بین.
سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: پێویستە لایەنەکان بیر لە نەخشەرێگایەکی هاوبەش بکەنەوە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان بە ئاراستەی پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و دڵنیاکردنەوە و هێنانەئارای داوا رەواکانی هاوڵاتیان و لەم ئاراستەیەدا خواستی عێراقییەکان بنەمای سەرەکییە بۆ دەربازبون لە قەیران و چەقبەستویی سیاسیی ئێستا.
دانوستانی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆتلەکانی ئەم وڵاتە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بەڕێوە چوو.