ئاب 27, 2022 16:54 Asia/Tehran
  • هەوڵی چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان

پەرلەمانتارێکی عێراق بەردەوامیی هەوڵەکانی لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لە چەند ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند.

هەرچەندە نزیکەی 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق دا تێدەپەڕێت، بەڵام لایەنە سیاسییەکان و ڕەوتەکانی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە لەسەر دەستنیشانکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران رێکبکەون .

بۆ دەرکردنی عێراق لە بنبەستی سیاسی، بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی تازە پێکهێنراو و دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ، دوای خۆپیشاندان و نائارامییەکانی رۆژانی رابردوو لە بەغدا وەک بژاردەیەکی جددی پێشنیار کراوە . لایەنگرانی رەوتی سەدر هەفتەی رابردوو چەند جارێک چوونەتە هۆڵی پەرلەمان دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو "ناوچەی سەوز"ی بەغدا و بەردەوامن لە دانیشتنیان لە ناوچەی سەوز.

دوای ئه‌م کرده‌وه‌ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در به‌ره‌و بنیاتنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له‌ ناوچه‌ی سه‌وز هه‌نگاویان نا و داوای فه‌رمانی ئه‌م ده‌سته‌ دادوه‌رییه‌یان کرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.

لە بەیاننامەیەک دا ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق وەڵامی داواکەی ڕەوتی سەدری دایەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و ڕوونی کردەوە کە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی نییە و داواشی لە هەموو لایەنەکان کرد کە دەسەڵاتی دادوەری لە کێشە و هەڵڵای خۆیان بەدوور بگرن .

رەفیق ساڵحی ئەندام پەرلەمانی عێراق گوتی ، جموجۆڵی سیاسیی فراکسیۆن و پارتە جیاجیاکان بە مەبەستی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لە رۆژانی داهاتوودا درێژەی هەیە و کشانەوە لەم کارە ناکری و داکۆکیی سیاسیی لەپشتە .

سەرپەیڤ