ئاب 31, 2022 22:49 Asia/Tehran
  • کەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق دەستی پێ کراوەتەوە

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی بیانی لەوانە ئێران ئەیر و ئیمارات ئەیر بۆ ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیاکانی ئێران ئەیر، ئیمارات ئەیرو عەرەبیک ئەیر دەستیپێکردووەتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئەم دواییە، ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی عێراق بۆ دڵنیا کردنەوەی ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیانەی کە لە عێراق دا کاردەکەن و بە مەبەستی دەست پێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانیان ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتە بەر.

جێگای ئاماژەیە، دوابەدوای رووداوەکانی چەند رۆژی ڕابردووی عێراق کە لەو ماوەیەدا موقتەدا سەدر کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی سیاسی راگەیاند و دواتر لایەنگرانی رەوتی سەدر دۆخەکەیان شێواند، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان راگرت.

سەرپەیڤ