ئه‌یلوول 06, 2022 12:06 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی زیارەتکارانی ئێرانی لە سەر گڵکۆی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس لە نەجەفی پیرۆز

زیارەتکارانی ئێرانی چوونە سەر گڵکۆی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس لە وادی سەلامی نەجەفی پیرۆز.

سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق و هاوەڵەکانیان لە سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە ھێرشێکی ئاسمانیی هێزەکانی دەستدرێژکار و تیرۆریستی ئەمریکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدای پایتەختی عێراق شەھید بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، زیارەتکارانی ئێرانی کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسەینی گەشتیان کردووە بۆ عێراق، سەردانی گڵکۆی "شەهید ئەبومەهدی ئەلموهەندیس"یان کردووە لە وادی سەلامی نەجەفی پیرۆز.

گۆڕستانی "وادی السلام" گۆڕستانێکی گەورە و مێژووییە لە شاری نەجەفی عێراق، کە گرنگییەکی ئایینی بۆ شیعەکان هەیە بەهۆی بوونی حەدیسگەلێک سەبارەت بە فەزیلەتی ئەم شوێنە.

 

سەرپەیڤ