چوارچێوەی ھەماھەنگیی عێراق: ئەلسودانی ھێشتاش ھەر پاڵێوراومانە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
چوارچێوەی ھەماھەنگیی لایەنە شێعەکانی عێراق شەوی دووشەممە ڕایگەیاند: محەمەد شیاع ئەلسودانی ھێشتاش ھەر پاڵێوراومانە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، «عەلی فەتلاوی» ئەندامی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی سوننە و کوردەکان بەرامبەر بە سودانی ئەرێنییە.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌گه‌رێکی گه‌وره هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا قه‌یرانی سیاسی چاره‌سه‌ر بکرێت.
«فەتلاوی» جەختی لەوەش کردەوە کە: رێکخراوه شیعه‌کان ده‌ستیان له هه‌ڵبژاردنی سوننه و کورد بۆ کاندیدی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مان نه‌داوەو وا ھەڵدەگرێت کە ئەوانیش دەست وه‌رنه‌ده‌ن له کاندیدی تایبه‌ت بە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی حکومەت.
«عائید ئەلھیلالی» سەرکردەیەکی دیکەی چوارچێوەی هەماهەنگیش بە ئاژانسی هەواڵدەریی بەغدا ئەلیەومی راگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەو پێشەوە دەڕوات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و تا ئێستاش پابەندە بە کاندیدبوونی سودانی بۆ سەرۆکوەزیران و نایەوێت جێگەی لەگەڵ کەسێکی تر بگۆڕێتەوە.